Error: No articles to display

ریال مەدرید و یوڤێنتوس، بارسێلۆنا و میلان رووبەڕووی یەکدەبنەوە

ئاب 04, 2018

لە جامی دۆستانەی پاڵەوانان کە وەک ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ بەشدارییان تێداکردووە، چەند یارییەک بەڕێوەدەچن.



ئەمشەو کاژێر 21:05 خولەک یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالی دوای دۆڕانی لەیاریی رابردوودا بەرامبەر یانەی چێڵسی بەلێدانەکانی یەکلاییکەرەوە رووبەڕووی یانەی لیۆنی فەرەنسی دەبێتەوە، کە ئەمیان لەیاریی رابردوو بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بێنفیکای پۆرتوگالی بردووەتەوە.


بەرەبەیانی سبەی کاژێر 1:00 یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە دووەم یارییدا لە پاڵەوانێتییەکەدا رووبەڕووی یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی دەبێتەوە و دەیەوێت یەکەم سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی لە یاریی رابردوودا بەرامبەر مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دۆڕا.

لە یارییەکی دیکەشدا کە کاژێر 3:05ـی بەرەبەیانی سبەی دەکرێت، یانەی بارسێلۆنا دوای ئەو دۆڕانەی لە یاریی رابردووی بەرامبەر رۆما تووشی بوو رووبەڕووی میلان دەبێتەوە و دەیەوێت قەرەبووی ئەو شکستە بەرامبەر یانە لۆمباردییەکە بکاتەوە.