Error: No articles to display

سۆلاری تا كۆتایی وه‌رز له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید به‌رده‌وام ده‌بێت

تشرینی دووەم 12, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
سورێن سورێنی
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ سانتیگۆ سۆلاری کرا به‌ ڕاهێنه‌ری هه‌میشه‌ی ڕیال مه‌درید تا کۆتایی وه‌رز.
سۆلاری ڕاهینه‌ری ئه‌رجه‌نتینی ته‌مه‌نی 42 ساڵه‌ له‌ دوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی یولن لۆبیتکی له‌ دوو هه‌فته‌ی رابردوو له‌ ماوه‌ی ئه‌و دوو هه‌فته‌یه‌دا راهێنه‌ره‌ ئه‌رجه‌نتینیه‌که‌ چوار یاری ڕاهێنه‌ری ڕیال مه‌دریده‌ ئه‌نجامی هه‌ر چوار یاریه‌که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ڕیال بووه‌.
ئه‌مڕۆ ڕیال مه‌درید نوسراوی فه‌رمی پێشکه‌شی یه‌کێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کردووه‌ بۆ جێگیرکردنی سۆلاری وه‌ک ڕاهێنه‌ری ڕیال مه‌درید.
له‌ خولی ئیسپانی جیاوازی نێوان به‌رشلۆنه‌ و ڕیال مه‌درید 4 خاڵه‌.