Error: No articles to display

ئیتۆ یانەی یازدەیەمی لە کاروانی خۆیدا بەجێهێشت

ئاب 04, 2018

ساموێل ئیتۆ، ئەستێرەی بەناوبانگی کامیرۆنی و 37 ساڵ ریزەکانی یانەی کۆنیا سپۆری تورکیی دوای شەش مانگ یارییکردن بۆ یانەکە بەجێهێشت.



یانەی کۆنیا سپۆر لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا دەستبەرداربوونی لە هێرشبەرە کامیرۆنییەکە راگەیاندووە و یاریزانەکە ئازادە پەیوەندی بە هەر یانەیەکی دیکەوە بکات.

ئیتۆ لەگەڵ یانە تورکییەکە لە 14 یارییدا 6 گۆڵی تۆمارکرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو دوو وەرز و نیو گرێبەستی لەگەڵ یانەکە واژۆکردبوو.

بەجێهێشتنی کۆنیا سپۆر لەلایەن یاریزانەکەوە دەبێتە یانەی ژمارە یازدە کە ئەو یاریزانە یاریی بۆ بکات، دوای لیگانێس، ریال مەدرید، بارسێلۆنا، مایۆرکا، ئینتەرمیلان، ئانجی، چێڵسی، ئێڤەرتۆن، سامپدۆریا و ئەنتالیا سپۆر.

لەچەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە یانەی نیمانسی فەرەنسی کە لە خولی پلە یەکی ئەو وڵاتە یارییدەکات دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئیتۆ واژۆبکات.