Error: No articles to display

دالکورد بۆ سێ خاڵ دەبێتە میوانی برۆما پۆیکارنا

ئاب 04, 2018

یانەی دالکورد لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بۆ بردنەوەی سێ خاڵ و گەڕانەوە بۆ سەر سەرکەوتنەکان دەبێتە میوانی برۆما پۆیکارنا.

لە رکابەرییەکانی گەڕی 16ـی خولی یانە نایابەکانی سوێد ئالسڤێنسکان، دالکورد لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەی برۆما پۆیکارنا دەبێتەوە، لەو یارییەدا کە کاژێر 17:00 بەکاتی باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت.

دالکورد لە یاریی قۆناخی یەکەمدا لەنێو یاریگە و هاندەرانی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە برۆمای بردووەتەوە و دەیەوێت بەبردنەوەی یارییەکەی ئەمڕۆش دوای دوو دۆڕانی لەسەریەک یەکەم سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و هەنگاو بهاوێژێت بۆ دوورکەوتنەوە لە پلەی کۆتایی ریزبەند.

دالکور ئێستا خاوەنی 9 خاڵە و لە پلەی شازدەیەم و کۆتایی ریزبەندە و برۆما پۆیکارناش بە 10 خاڵی هەیە و لە پلەی پازدەیەمە.

 

rudaw