Error: No articles to display

نه‌خشه‌سازی درێسه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل كۆچی دوایكرد

تشرینی دووەم 17, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل خاوه‌ن هانده‌ریکی زۆره‌ له‌ سه‌ر ئاستی دونیا و به‌ درێسه‌ زه‌رده‌کانیان ناسراون.
به‌ پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌وانی غارسیا شلی، نه‌خشه‌سازی درێسه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی به‌رازیل له‌ ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا کۆچی دوایکرد.
شلی نه‌خشه‌سازی و ڕۆژنامه‌نوس و نوسه‌ر به‌ پاش ململانیه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی سه‌ره‌تان کۆچی دوایکرد.
شلی نه‌خشه‌سازیه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شکستهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌ی له‌ جامی جیهانی ساڵی 1950ئه‌و کاته‌ ته‌مه‌نی شلی 18 ساڵان بوو.
ئه‌وکاته‌ درێسه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی به‌رازیل ڕه‌نگی سپی بوو.
له‌ پاش ئه‌و شکسته‌ی به‌رازیل ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌رازیل پیاداچونه‌وه‌یان به‌ ڕه‌نگی درێسی یه‌رازیلدا کرد و کردیانه‌ مه‌رج له‌ چوارچێوه‌ی ڕه‌نگه‌کاندا هه‌ریه‌که‌ له‌ ڕه‌نگی سه‌وز و زه‌رد و شین و سپی دیاریکرد.
شلی وینه‌ی نزیکه‌ 100 نه‌خشه‌ی درێسی به‌رازیلی کێشاوه‌ .
یه‌که‌م به‌کار هێنانی درێسی نوێی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له‌ یاریه‌کی دۆستانه‌ له‌ ساڵی 1954و هه‌روه‌ها له‌ جامی جیهانی له‌ سویسرا درێسی زه‌ردی پۆشی.