Error: No articles to display

یه‌كه‌م یاریزانی كرواتی بوو به‌ خاوه‌نی باڵندۆر

کانونی یەکەم 04, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

سورێن سورێنی

لۆكا بۆدریج بوو به‌ خاوه‌نی تۆپی ئاڵتونی 2018 ، یه‌كه‌م یاریزانه‌ له‌ دوای میسی و كریستیان ڕۆناڵدۆ ببێته‌ خاوه‌ن تۆپی ئالتونی له‌ ساڵی 2007.

مودریج یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاست و ته‌مه‌نی 33 ساڵه‌ و هاوكاری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كرواتیای كرد له‌ گه‌شتنی به‌ یاری كۆتایی له‌ جامی جیهانی له‌ رووسیا، یه‌كه‌م یاریزانی كرواتیایه‌ كه‌ ببێته‌ خاوه‌ن نازناوی باڵندۆر و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگی رۆژنامه‌نوسان به‌ده‌ست بهێنیت.

شه‌وی رابردوو له‌ پاریس خه‌ڵاتی بالۆن دۆری 2018 بۆ باشترین یاریزانی جیهان به‌خشرایه‌ لوكا مۆدریچ یاریزانی ریال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا.

له‌ ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه‌شدا، له‌ دوای مۆدریچ، هه‌ریه‌كه‌ له‌ رۆناڵدۆ، گریزمان و ئیمباپێ له‌ پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌مدا هاتن، به‌ڵام لیۆنێل مێسی پله‌ی پێنجه‌می وه‌رگرت.

مێژی باڵندۆر له‌ پاریس بۆیه‌كه‌م جار به‌خشینی تۆپی ئاڵتونی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1956و به‌خشرایه‌ ئه‌ستێره‌ی ئوستوراڵیا ئادا هیجیربیرغ