هانده‌رانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیارێكی یه‌كێتی تۆپی كوردستان ده‌كه‌ن

کانونی یەکەم 08, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان چه‌ند بریارێك ده‌ركرا یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كان كه‌ له‌ خاڵی 11ی هاتووه‌ "به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بڵندگۆ له‌ كاتى یارى خوله‌كانى كوردستان نابێ به‌كاربهێنرێت و قه‌ده‌غه‌یه‌، له‌ هه‌ر یارییه‌ك بڵندگۆ له‌ لایه‌ن هانده‌رانى هه‌ر یانه‌یه‌ك به‌كاربهێنرێت، یانه‌كه‌ به‌ بڕى 500000 پێنج سه‌د هه‌زار دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێت".
له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌سته‌ی هانده‌رانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان داوا له‌ یه‌كێتی تۆپی پێ ده‌كات پیاچونه‌وه‌ به‌ بڕیاره‌كه‌یاندا بكه‌ن و په‌یامێك ئاراسته‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ن.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی هانده‌رانی ده‌ربه‌ندیخان:.
لەپایتەختی هاندەرانەوە بۆ یەکێتی تۆپی پێ لەپایتەختی کوردستان ئاشکرایە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری قەدەغەکردنی بڵندگۆی بۆسەرجەم یانەکان دەرکردووە،بەڵام لەواقعدا بڕیارەکە تەنها دژی دوو یانەی نایابە کەئەوانیش یانەی وەرزشی(دەربەندیخان و شێروانەیە). گەر خوێندنەوە بۆ ئەم بڕیارە بکەین لەبەر چەن هۆکارێکە: ۱/گەر بڕیار وابوو بڵندگۆ قەدەغە بوایە دەبوو هەر سەرەتای دەوری ئەم بڕیارە بدرایە نەک لەکۆتایی یاریەکانی چون. ۲/ئێمەش دەڵێین گەر بڵندگۆ دژی ناوبژیوانان و یاریزانانی بەرامبەر بەکارهات ئەوە ئاساییە قەدەغە بکرێت. ۳/ئەم بڕیارە(۱۲)یانە سود مەندە لێی بەهۆی نەبونی هاندەرانیەوە تەنها دەربەند وشێروانە زەرەر مەندن،بەتایبەت دەربەندیخان. ٤/ترس و دڵەڕاوکێی یانە بەهێزەکانە لەو هاندەرە بێ شومارەی کەلەقەزاکاندا بەربڵاوەو بوەتە جێی مەترسی یانە زەبەلاحەکانی خاوەن پارەو ژێرخانی ئابوریەکی ئێجگار بەرز،کەزۆر بەئەستەم دەتوانن براوەبن. ٥/لەڕووی ڕووماڵکردنی یاریەکانەوە دیسان یانەگەورەکانی پارێزگاکان دووچاری نەزۆکی ڕاگەیاندنەکان دەبن بەراورد بەیاریەکانی دەربەندیخان کەنزیکەی(۱۰)کەناڵی لۆکاڵی و ئاسمانی وجودیان هەیە لەیاریەکانی یانەکەماندا(دەربەندیخان). ٦/ترسی یانەگەورەکانە لەڕۆشتنی ئەستێرەکانیان بۆیانەیەکی پڕ جەماوەری و یاریکردن بۆیانەیەکی وەک دەربەندیخان کەبەردەوام(٥ بۆ۷)هەزار هاندەر ئامادەی یاریەکان دەبێت.بۆئەم قسەیەش چەندین بەڵگەمان هەیە کەیاریزانە دیارەکان دەیانەوێت بۆ دەربەندیخان یاری بکەن،لەبەر ئەو ڕێژە زۆرەی هاندەر کەیانەکەمان خاوەنیتی ۷/داواکارین لەسەرۆکی فیدراسیۆنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەڕێز(سەفین کانەبی)چاوێک بەبڕیارەکەیاندا بخشێننەوەو ئەم بڕیارە هەڵوەشێننەوە،چونکە کەسایەتیەکی دیار و خۆشەویستە لەقەزاکەماندا،هیوادارین ئەو خۆشەویستیەی کەبەڕێزیان بەدەستی هێناوە لەبەر بڕیارێکی بچوک ئەو خۆشەویستیە لەدەست نەدات.