واده‌ی ئه‌نجامدانی تیروپشكی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ دیاریكرا

کانونی یەکەم 13, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا  ڕایگه‌یاند رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو 17ـی كانونی یه‌كه‌م له‌ شاری نیۆنی سویسرا له‌ كاتژمێر 2:00 به‌ كاتی هه‌رێمیكوردستان تیروپشكی قۆناغی 16ـی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامده‌دات.

هه‌ر 16 یانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی جامپیۆنزلیگ به‌سه‌ر دوو ئاستدا دابه‌شكراون.

ئاستی یه‌كه‌م: دۆرتمۆند، بارسێلۆنا، پاریس سانجێرمان، پۆرتۆ، بایرن میونشن، مانچێسته‌ر سیتی، ریال مه‌درید، یوڤێنتۆس، ئه‌م یانانه‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كانیان بلیتی قۆناخی 16ـیان بڕیوه‌.

ئاستی دووه‌م: تۆتێنهام، لیڤه‌رپوول، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، مانچێسته‌ر یونایتد، لیۆن، رۆما، شالكه‌ و ئه‌یاكس ئه‌مستردام، ئه‌م یانانه‌ به‌ پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كانیان بۆ قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ په‌ڕیونه‌ته‌وه‌.