Error: No articles to display

محه‌مه‌د سه‌لاح له‌ ڕێزی باشترینه‌كانی ئه‌فریقا ده‌ستنیشان كرا

کانونی یەکەم 14, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

سورێن سورێنی

ئه‌مرۆ هه‌ینی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقا لیستی باشترین یاریزانانی كیشوه‌ری ئه‌فریقای له‌ ساڵی 2018دا دیاریكرد.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا محه‌مه‌د سه‌لاح، هێرشبه‌ری یانه‌ی لیفه‌رپول و هه‌ڵبژارده‌ی میسر و سادیو مانی، هێرشبه‌ری سه‌نغال و ڕیاز محرز یاریزانی ماجسته‌ر ستی و هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر ده‌ستنیشانكراون.

به‌ ده‌ستهێنانی نازناوی باشترین یاریزانی ئه‌فریقا ئالۆز بووه‌ به‌ هۆی ده‌ركه‌وتنی ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزانی ئه‌ستێره‌ له‌ كیشوه‌ره‌كه‌دا و كه‌ ڕكابه‌ری به‌ ده‌ستهێنانی ناسناوه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

بڕیاره‌ ڕۆژی 8ی كانونی دووه‌می 2019 یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقا له‌ ئاهه‌نگێكدا له‌ داكاری پایته‌ختی سه‌نیغال ناوی باشترین یاریزانانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا ئاشكرا بكات.