ڕیاڵ بوو به‌ پاڵه‌وانی یانه‌كان

کانونی یەکەم 23, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

یانەی ریاڵ مەدرید بۆ سێیەمین جار لەسەریەك بووە پاڵەوانی مۆندیالی یانەكان.
لە یاری كۆتایی جامی جیهانی یانەكاندا، یانەی عەینی ئیماراتی و ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا روبەڕوی یەكتربونەوە، یارییەكەش بە ئه‌نجامی 4 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی مەدرید كۆتایی هات.
بەو ئەنجامەش یانەی ریاڵ مەدرید بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی ئەم جامە و سێیەمجاریشە لەسەریەك ئەو نازناوە دەباتەوە