میسی وه‌ڵامی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ده‌داته‌وه‌

کانونی یەکەم 28, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی لیونیل میسی كاپتینی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ وه‌ڵامی به‌هێزترین یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی پرتوگال كریستیانو رونالدۆ ده‌داته‌وه‌ و ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو له‌ ئیستادا گۆڕانكاریم ناوێت .

میسی به‌ ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیای ڕاگه‌یاندووه‌ له‌ ئێستادا گۆڕانكاریم ناوێت و من له‌ باشترین یانه‌ی جیهانم، بۆیه‌ نامه‌وێت بیگۆڕم بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی نوێ  .

میسی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو تا ساڵی 2012 گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ هه‌یه‌ و نامه‌وێت ده‌وری ئیسپانی به‌جێبێڵم.

له‌باره‌ی ڕۆشتنی كریستیانۆ له‌ یانه‌ی ڕیال میسی هێمای بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات " له‌ سه‌ره‌تاوه‌ وتم ریاڵ مه‌درید یانه‌یه‌كی نایاب و باشترین یاریزانی جیهانی هه‌یه‌.كریستیانۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ر یانه‌یه‌ك داده‌نێت و گۆڵی زۆری بۆ تۆمار ده‌كات و كاری جوان له‌ نێو یاریگا ئه‌نجامده‌دات.

له‌باره‌ی ئه‌مساڵ كه‌ نه‌یتوانی تۆپی ئاڵتونی به‌ده‌ستبهێنێت میسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد به‌ڕاستی گرنگی پێناده‌م و هه‌رچه‌نده‌ خه‌ڵاته‌كه‌ زۆر گرنگه‌ ، ئه‌مساڵ ده‌رفه‌تی به‌ ده‌ستهێنانیم بۆ نه‌ڕه‌خسا.

وتیشی ته‌ماشای ناوه‌كانم كرد و زانم براوه‌ نابم و چاوه‌ڕوانی ئاسته‌كانی تر ناكه‌م.