Error: No articles to display

رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ى به‌ڕازیلى یانه‌یه‌کى ئیسپانى کڕى

ئەیلول 03, 2018

رۆناڵدۆ یاریزانى تۆپى پێى پێشووى به‌ڕازیل، بووه‌ خاوه‌ن پشکى زۆرینه‌ى یانه‌ى ریال به‌له‌دوه‌لیدى ئیسپانى که‌ ئه‌م وه‌رزه‌ به‌رزبووه‌وه‌ بۆ خولى لا لیگا.

رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که‌ له‌ سه‌رۆکى یانه‌که‌، کارلۆس سوارێز و سه‌رۆک شاره‌وانی، ئۆسکار پوێنتى به‌شداریى کرد له‌ رێوڕه‌سمێکدا که‌ له‌ بیناى شاره‌وانیى به‌له‌دوه‌لید به‌ڕێوه‌چوو.

رۆناڵدۆ رایگه‌یاند که‌ ئه‌زموونه‌کانى تۆپى پێ واى کردووه‌ هه‌وڵبدات ببێته‌ خاوه‌ن یانه‌یه‌ک و وتی: "ده‌مانه‌وێت باشترین تیم پێکبهێنین که‌ بتوانێت ململانێ بکات و له‌ به‌ڕێوه‌بردنیدا شه‌فاف ده‌بین".

ناوبراو داواى له‌ لایه‌نگرانیش کرد که‌ متمانه‌یان پێبکه‌ن و وتی: "ئه‌گه‌ر پێکه‌وه‌بین، باوه‌ڕم وایه‌ که‌ بردنه‌وه‌ له‌ ئێمه‌ زۆر سه‌خت ده‌بێت. ده‌مه‌وێت هه‌مووان هاوکارمان بن بۆ بنیاتنانى ئه‌م یانه‌یه‌ و هه‌واداران بانگهێشت ده‌که‌م بۆ به‌شداریکردن له‌م پڕۆژه‌یه‌دا. بۆچوون و ره‌خنه‌ و ئومێده‌کانتان بگه‌یه‌نن. ده‌مه‌وێت ببن به‌ به‌شێک له‌مڕۆ و ئاینده‌ى یانه‌ى ریال به‌له‌دوه‌لید".

میدیاکانى ئیسپانیا بڵاویانکردووه‌ته‌وه‌، رۆناڵدۆ 51% ى پشکه‌کانى یانه‌ى ریال به‌له‌دوه‌لیدى به‌بڕى 30 ملیۆن یۆرۆ کڕیوه‌ و ئه‌رکى سه‌رۆکایه‌تیى یانه‌که‌ ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ.