Error: No articles to display

داهاتى یانه‌ى ریاڵ مه‌درید گه‌یشته‌ 750 ملیۆن و 900 هه‌زار یورۆ

ئەیلول 07, 2018

داهاتى یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدى ئیسپانى بۆ وه‌رزى 2017-2018 گه‌یشته‌ 750ملیۆن و 900 هه‌زار یورۆ.

یانه‌ى ریاڵ مه‌درید خشته‌ى داهاتى وه‌رزى رابردووى بڵاوکرده‌وه‌. به‌و پێیه‌ش داهاتى چالاکییه‌کانى یانه‌که‌ به‌راورد به‌ وه‌رزى رابردووتر له‌سه‌دا 11,3زیادیکردووه‌ و بووه‌ته‌ 750ملیۆن و 900 هه‌زار یورۆ.

ئه‌م ژماره‌یه‌ک ئه‌و داهاته‌ له‌ خۆناگرێت که‌ یانه‌که‌ له‌ ئه‌نجامى گواستنه‌وه‌ى یاریزانان ده‌ستیکه‌وتووه‌ و ئه‌و بڕه‌ى که‌ به‌ له‌سه‌دا 11,3 زیادیکردووه‌ بریتییه‌ له‌ 76 ملیۆن یورۆ و له‌ ساڵى 2000ه‌وه‌ تا ئێستا زۆرترین هه‌ڵکشانه‌ له‌ ساڵێکدا له‌ داهاتدا له‌ ساڵێکى داراییدا.
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌ى یانه‌ى شاهانه‌دا باس له‌وه‌کراوه‌ ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ى له‌ جامه‌کاندا به‌ده‌ستهاتوون رۆڵیان له‌ به‌رزکردنه‌وه‌ى داهاتى یانه‌که‌دا هه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ هاوکات بووه‌ته‌ خه‌رجیى به‌هۆى ئه‌و به‌خشیشانه‌ى که‌ دراون.

ریاڵ مه‌درید که‌ هیچ قه‌رزێکى له‌سه‌ر نییه‌، بۆ سێیه‌م وه‌رزى له‌سه‌ریه‌که‌، له‌ قازانجکردن به‌رده‌وامه‌.

یانه‌که‌ له‌ مانگى ته‌مووزدا و له‌ به‌رامبه‌ر 100ملیۆن یورۆدا رێگه‌ى به‌ کریستیانۆ رۆناڵدۆى پرتوگالى دابوو مه‌درید به‌ره‌و یوڤێنتوس جێبهێڵێت.