Error: No articles to display

كلاسیكۆ لۆپێتیكی دوورده‌خاته‌وه‌

تشرینی یەکەم 29, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
سورێن سورێنی
ڕۆژنامه‌ی مارکای نزیک له‌ ڕیاڵ مه‌درید بڵاویکرده‌وه‌ لۆپێتیکی، ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌درید وازهێناوه‌ و ماڵئاوای له‌ یاریزانه‌کان کردووه‌ به‌رامبه‌ر به‌و شکسته‌ گه‌وره‌یه‌ی که‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ به‌ ئه‌نجامی (5_1).
ڕۆژنامه‌که‌ ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو لۆپێتیکی ماڵئاوای له‌ یاریزانه‌کان کردووه‌ له کۆبونه‌وه‌یه‌ک له‌ دوای ته‌واوبونی یارییه‌که‌ و سوپاسی یاریزانه‌کانی کردووه‌.
وتویه‌تی که‌ 4 مانگ و نیوه‌ پێکه‌وه‌ کاریان کردووه‌ ، پێشبینی ئه‌وه‌ی کردووه‌ که‌ دووربخرێته‌وه‌ به‌ هۆی ئه‌و شکسته‌ گه‌وره‌یه‌ی که‌ به‌ سه‌ر ریاڵ مه‌درید هات له‌به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌.
مارکا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو ڕه‌نگه‌ بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی ڕاهینه‌ره‌که‌ی ڕیاڵ ده‌رکرابێت، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌کی فه‌رمی بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه‌.
ڕۆژنامه‌ی مارکا ته‌ئکیدیکردۆته‌وه‌ ئه‌مڕۆ بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی لۆپێتیکی له‌ کۆبونه‌وه‌ی فلورینتینو بیریز، سه‌رۆکی ڕێاڵ مه‌درید ده‌رده‌کرێت.
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ کاسیمیرۆ یاریزانی هێڵی ناوەندی ریاڵ مەدرید جەختدەکاتەوە، کە هەموو یاریزانەکانی تیمەکەیان بەرپرسن لەو ئەنجامە خراپە لە کلاسیکۆ بەرانبەر بەرشەلۆنە توشی بون، دەشڵێت "دورخستنەوەی لۆجین لۆپیتیکی چارەسەر نییە.