هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ ناوبژیوانێك ده‌كرێت

تشرینی دووەم 01, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
یه‌کێتی تۆپی پێی سوید ته‌ئکدی ده‌کاته‌وه‌ هه‌ره‌شه‌ی کوشتن له‌ ناوبژیوان کراوه‌.
هه‌ڕه‌شه‌که‌ له‌ ڕێگه‌ی کورته‌ نامه‌وه‌ نوسراوه‌ تێدا هاتووه‌ " تۆ درێژ ناژیت گه‌ردرێژه‌ بده‌یت به‌ کارت، نامه‌که‌ به‌ ئاشکرا هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی تێدایه‌".
ناوی ناوبژیوانه‌که‌ ئاشکرا نه‌کراوه‌ له‌به‌ر باری ئه‌منی و ڕێڕه‌وی لێکۆڵینه‌وه‌.
مارتن فریدمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش له‌ یه‌کێتی تۆپی پێی سودید له‌ دیمانه‌یه‌کیدا له‌ گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی " ئه‌فتوتبلادیت" هه‌ڕه‌شه‌کردن بۆ کۆتایی پێهێنانه‌ به‌ کێبڕکێکردنی خولی ناوخۆیی.
وتیشی یه‌کێتی تۆپی پێی سودید پارێزگاری ده‌کات له‌ پاراستنی ناوبژیوان و پۆلیس یارمه‌تی ده‌ر ده‌بێت بۆ پاراستنی ناوبژیوانه‌کان، ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ناوبژیوانه‌که‌ نه‌کراوه‌، به‌ڵکو هه‌ڕه‌شه‌ له‌ تاکه‌کانی خێزانه‌که‌شی کراوه‌.