Error: No articles to display

یانه‌ی برایه‌تی به‌شداری له‌ خولی نایابی كوردستان ده‌كات

تشرینی دووەم 02, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
یانه‌ی برایەتی بەفەرمی گەڕایەوە ناو کێبڕکێکانی خولی نایابی کوردستان و سبه‌ی شه‌ممه‌ 3ی تشرینی دووه‌م کاتژمێر (3)ی دوانیوه‌ڕۆ ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی گازی باکور ده‌بێته‌وه‌ له‌ شاری که‌رکوک..
دوای کێشمەکێشمێکی زۆر لە نێوان فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان و یانەی برایەتی، دواجار کێشەی نێوان هەردوولا چارەسەر بوو.
بریاره‌ سبه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بڕیار بدات له‌ چاره‌نوسی هه‌ردوو یاریه‌که‌ی تری یانه‌ی برایه‌تی که‌ ئه‌نجامی نه‌داته‌وه‌.
یانه‌ی برایه‌تی وه‌رزی ڕابردوو پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنان له‌ خولی نایابی کوردستان.