Error: No articles to display

وردەکاری گرێبەستەکەی ڤیدال لەگەڵ بارسێلۆنا

ئاب 04, 2018
بەشێوەیەکی فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گواستنەوەی ئارتورۆ ڤیدال، ئەستێرەی چیلی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بۆ ریزەکانی راگەیاند.


یانەکە لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا گواستنەوەی یاریزانەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ بۆ کامپ نۆو راگەیاندووە، چەند رۆژی داهاتوو پشکنینی پزیشکی بۆ یاریزانەکە دەکرێت و بەشێوەیەکی فەرمی بە میدیاکان دەناسێندرێت.

بارسا ئەوەشی راگەیاندووە، لە داهاتووییەکی نزیکدا یاریزانەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا وەک یاریزانی نوێی یانەکە بەمیدیاکان دەناسێندرێت.

یانە ئیسپانییەکە لە پشکنینە پزیشکییەکاندا بە وردی پشکنین بۆ ئەژنۆی راستی یاریزانەکە دەکات بەهۆی ئەوەی ماوەی 4 مانگ تووشی پێکانبوو بوو، چوار ساڵ پێش ئێستاش بەهەمان شێوە لەو شوێنەدا تووشی پێکانبوو.

گرێبەستی نێوان بارسێلۆنا و بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی ڤیدال بە 19 ملیۆن یۆرۆ تەواو بوو بۆ ماوەی سێ ساڵ.

ڤیدال لە یانە کەتەلۆنییەکەدا جێگەی پاوڵینیۆ جۆنیۆری بەرازیلی دەگرێتەوە، کە دوای کۆتاییهاتنی مۆندیال یاریزانەکە گەڕایەوە یانەی گوانژۆ ئیڤێر گراندی چینی.
 
رووداو - هەولێر