Error: No articles to display

په‌رله‌مان و ده‌ستپێکى پێشێلى یاسایى

تشرینی دووەم 11, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

سه‌رباز


هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌ به‌رواری۳۰ی۹ی۲۰۱٨ تاوه‌کو ۳۰ی۱۰ی،۲۰۱٨دواى یه‌ک مانگى ڕه‌به‌ق له‌نه‌تیجه‌ى بێ سه‌رو به‌رى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌رکه‌وت که‌ڕه‌نگه‌ ئه‌گه‌ر بۆ وڵاتێکى که‌٦۰ ملیۆن مرۆڤى ده‌نگده‌رى هه‌یه‌ کاتژمێر نۆى شه‌وى هه‌مان ڕۆژ له‌هه‌ڵبژرادن ئه‌نجامه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، یان وڵاتێکى وه‌ک ئه‌ڵمانیا ٨۰ ملیۆن و ئه‌مریکا ویا هه‌روڵاتێکى که‌ له‌ دواى ته‌نها یه‌ک کاتژمێر ئه‌نجامى سه‌ره‌تایى ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و جیاوازێکى ئه‌وتۆى له‌گه‌ڵ‌ ئه‌نجامى کۆتایدانیه‌، یان وڵاتێکى وه‌ک کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌کاتژمێر ٨ ده‌نگدان کۆتاى دێت له‌کاتژمێر ۹ ئه‌نجامى سه‌ره‌تایى راده‌گه‌یه‌نرێ که‌ ڕه‌نگه‌ ۷۰ ملیۆن که‌س ده‌نگبدات، ته‌نانه‌ت وڵاتێکى دوا که‌وتووى وه‌ک عێراق دواى چه‌ند کاتژمێرێک ئه‌نجامه‌که‌ ڕاده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام له‌م وڵاته‌ى لاى خۆمان ئه‌مڕۆ که‌به‌روارى ۱۱ى ۱۱ى ۲۰۱٨یه‌ هێشتا ئه‌نجامى کۆتاى ئاشکرا نیه‌ نازانین هه‌رکاندیدێک چه‌ند ده‌نگى هیناوه‌و، واته‌ لیستى سه‌رده‌م حزبى سۆسیالست و هاو په‌یمانه‌کانى جگه‌ له‌سه‌رۆکى لیست ۹۹ کاندیده‌که‌ى ترى نازانرێ هه‌ریه‌که‌و چه‌ند ده‌نگیان هێناوه‌ یان ده‌نگى هه‌مویان ئه‌کاته‌ چه‌ند، یان هه‌رلیستێکى تر.

لێژنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى کوردستان به‌ناوى سه‌ربه‌خۆوه‌ قسه‌ ئه‌که‌ن ،به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆ نین به‌ڵکو لیژنه‌یه‌کى حزبى عه‌یاره‌ بیست وچوارن ئه‌وه‌ش به‌ ئاشکرا ده‌رکه‌وت که‌ حزبه‌کانیان پێیان وتون نابێ ئیمزاى ئه‌نجامه‌که‌ بکه‌ن و نه‌شیان کرد،چونکه‌ ۹ که‌سیان بێ لایه‌ن و سیانیان ئه‌ندامى پارتى دیموکراتى کوردستانن ،دوانیان ئه‌ندامى یه‌کێتى نیشتمانى ودوانى که‌یان له‌پشکى گۆڕانه‌ و ، یه‌ک ئه‌ندامى پشکى یه‌کگرتوى ئیسلامى و یه‌ک ئه‌ندامى کۆمه‌ڵى ئیسلامى تێدایه‌ که‌له‌لایه‌ن حزبه‌کانیانه‌وه‌ دانراون ، بۆیه‌ پێنج ئه‌ندامى پارتى و یه‌کێتى ئه‌نجامه‌کانیان قبوڵ کرد وچوار ئه‌ندامه‌که‌ى یه‌کگرتوو گۆڕان و کومه‌ڵ له‌سه‌ر دواى حزبه‌کانیان قبوڵیان نه‌کردوو ئیمزاشیان نه‌کرد، ئیتر بێ لایه‌نى وحزبى بونى ئه‌و لیژنه‌یه‌ش بۆ خه‌ڵکى کوردستان به‌جێ ئه‌هێڵم بۆیه‌ واباشتره‌ ناوى بنێین لیژنه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێنج حزبه‌که‌ى کوردستان ( پارتى و یه‌کێتى و گوڕان و یه‌کگرتوو وکۆمه‌ڵ )،جگه‌ ئه‌و نۆکه‌سه‌ى حزبه‌کان که‌ به‌پله‌ى جێگر وه‌زیر دامه‌زرێنراون و دوانزه‌ى که‌شیان به‌به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و ٥۰۰ که‌سى که‌شیان دامه‌زراندوه‌ زیاتر له‌ ۳۰ که‌سی ترییان به‌به‌ڕێوه‌به‌رو کارمه‌ندى پله‌دار بۆ ئه‌و پێنج حزبه‌ دامه‌زراندوه‌.

له‌گه‌ڵ که‌م ئه‌زمونیان به‌ڵام دواکه‌وتنى ئه‌نجامى فه‌رمى و نارفه‌رمى په‌یوه‌ندى به‌ پێنج حزبه‌که‌وه‌ هه‌یه‌ و نه‌یان شارده‌وه‌ ئه‌وه‌ى که‌مى هه‌بوو داواى کورسى زیاترى ئه‌کرد و ئه‌وه‌شى زیادى هه‌بو داواى زیاترى ئه‌کرد، ئه‌وه‌ ۳۰ ڕۆژه‌ له‌مامه‌ڵه‌و خوارو ژوورى ده‌نگه‌کان بون ئه‌بێت له‌۳۰ ڕوژدا خویان و خواى خۆیان چیانکردبێت له‌ کام لیست که‌م کرابێته‌وه‌ له‌کام لیست زیاد کرابێت ، ئه‌بێت کام کاندیدیان گۆڕى بێت و کێیان له‌جیگاى دانابێت، تا ئێستایش که‌ ۱۱ى ۱۱ى ۲۰۱٨ هێشتا ناوى ده‌نگده‌رى هه‌مو کاندیده‌کانیان نازانرێت هه‌رکاندیدێک چه‌ند ده‌نگى هێناوه‌.

هه‌رچه‌نده‌ په‌رله‌مان له‌یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌یدا پێشێلکارى یاساى کردو سه‌رۆکایه‌تى هه‌ڵنه‌بژارد و به‌کراوه‌ى دوایانخست بۆکاتى نادیار چونکه‌ به‌پێى یاساى په‌رله‌مان دواى کردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌لایه‌ن به‌ته‌مه‌نترین که‌سى ناو په‌رله‌مان دواى سوێندى یاساى په‌رله‌مان ئه‌بێت ده‌رگاى خۆ پاڵاوتن، بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک و هه‌ردو جێگره‌که‌ى بکرێته‌وه‌،خۆپاڵاوتن واته‌ پێشیل کاریه‌کى ئاشکراى په‌رله‌مانى کوردستان بوو بۆیه‌ ئه‌و په‌رله‌مانه‌ پێویسته‌ سه‌ره‌تا ڕێکخستنى ئه‌و یاسا سه‌قه‌تانه‌ى ڕابردوو چاک بکاته‌وه‌و خاڵى یه‌که‌مى ده‌ستورى هه‌رێمى کوردستان و ڕێکخستنى نیزام و داخلى په‌رله‌مان و ده‌وره‌ى ڕوشنبیرى بۆ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان بکرێته‌وه‌، دانانى قانون له‌چوار چێوه‌ى پرله‌ماندا پێچونه‌وه‌ به‌کاره‌ ناڕه‌واکانى وه‌چى تر یارى به‌عه‌قڵى خه‌ڵکى کوردستانه‌وه‌ نه‌کرێت، گه‌رچى ۲۷ ساڵه‌ نه‌یان توانیه‌وه‌ ده‌ستورێک بو ئه‌م هه‌رێمه‌ دابنێن و ۲۷ ساڵه‌ نه‌یان توانیوه‌ سیسته‌مێکى په‌روه‌رده‌ى باش بۆ کوردستان دانێن،۲۷ ساڵه‌ نه‌یان توانیوه‌ سیسته‌مێکى ئابوورى و داراى و سیسته‌میکى ته‌ندروستى په‌یره‌و بکه‌ن.

که‌چى ۲۷ ساڵه‌ سیسته‌مى ده‌یان قه‌یرانیان بو دروستکردوین، قه‌یرانى دارایى وموچه‌و قه‌یرانى بۆدجه‌و قه‌یرانى ئابوورى قه‌یرانى بێ متمانه‌ى له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رى کوردستاندا. قه‌یرانى سه‌ربازى وقه‌یرانى ڕۆشنبیرى وله‌هه‌موى خراپتر قه‌یرانى عه‌قڵ ئه‌ویش که‌نه‌بوو. ئه‌م هه‌موو قه‌یرانانه‌ سه‌ر هه‌ڵ ئه‌دات، بۆیه‌ پێویسته‌ قه‌یرانى عه‌قڵ چاره‌ سه‌ر بکه‌ن ،ئه‌وکات هه‌موو قه‌یرانه‌کانى که‌ چاره‌سه‌ر ئه‌بێت.