Error: No articles to display

ئه‌وه‌ى له‌به‌سره‌ ده‌گوزه‌رێ‌ ده‌رئه‌نجامى سیاسه‌تى شکستخواردوی حکومه‌تى عێراقه‌

ئەیلول 07, 2018
به‌ختیار کریم 
 
ئه‌وه‌ى له‌ به‌سره‌ گوزه‌ر ده‌کات ده‌رئه‌نجامى ئه‌و سیاسه‌ته‌ شکستخواردوه‌یه‌ که‌ حکومه‌تى عێراقى له‌ سه‌ر بونیاد نراوه‌
 
ماوه‌ى چه‌ند مانگێکه‌ ناڕه‌زایى و خۆپیشاندان به‌سراو چه‌ند شاvو شارۆچکه‌یه‌کى عێراقى گرتۆته‌وه‌ که‌ بۆته‌ هۆکارى دروستکردنى ڕه‌وشێکى نا ئارام بۆ پارێزگاکانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق .
 
ناڕه‌زایى و خۆپیشاندانه‌کانى عێراق ده‌رئه‌نجامى ئه‌و سیاسه‌ته‌ شکستخواردوه‌یه‌ که‌ عێراقى له‌سه‌ر بوناد نراوه‌ که‌ ململانێ حزبى به‌ش به‌شێنه‌ ئه‌نجامانى سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ نه‌ک به‌سره‌ سه‌رجه‌م پارێزگانى عێراقى به‌ره‌و بارود ۆخێکى ناهه‌موارو خراپ بردوه‌ به‌ جۆرێک زیاتر 2 له‌سه‌ر 3 ى هاوڵاتیانى ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ ژێر هێڵى هه‌ژریدان ونه‌توانراوه‌ له‌ ڕابووردودا خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان وه‌ک ئاوى خوارنه‌و خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى و کاره‌با ئاوه‌ڕۆ و بێکارى و خراپى ڕێگاو بان که‌ ئه‌مانه‌ مافێکى سروشتى هاوڵاتیان و حکومه‌ت ده‌سته‌ وستانه‌ له‌ دابینکردنیان وله‌ جیاتى ئه‌وه‌ى حکومه‌ت ئه‌ و پێداویستیانه‌ دابین بکات به‌ چه‌ک وه‌ڵامى خۆپیشانده‌ران ده‌داته‌وه‌ له‌ ماوه‌ى ڕابووردودا به‌ هۆى به‌رکه‌وتنى هێزه‌ ئه‌منیه‌کان له‌ گه‌ڵ خۆپیشاندان زیاتر له‌ 150هاوڵاتى بونه‌ قوربانی.
 
هاوکات گرنگه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌کان ڕووى چه‌که‌ کانیان نه‌که‌ن هاوڵاتى سیڤیلى به‌سره‌ چونکه‌ ئه‌وه‌ى له‌ به‌سه‌ره‌گوزه‌ر ده‌کات ته‌نها ئه‌و داواکاریانه‌یه‌ که‌ ئه‌رکه‌ له‌سه‌رشانى حکومه‌ت جێبه‌جێیان بکات .
 
ئه‌گه‌ر سه‌یرى مێژوى به‌سره‌ بکه‌ین له‌ کۆتاى ساڵى حه‌فتاکان ئه‌و شاره‌ به‌ ڤینسیایى ڕۆژ هه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ناو ده‌برا به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌ره‌ ڕایى ئه‌وه‌ى ئێستا به‌سره‌ به‌سه‌به‌ته‌ى بودجه‌ى عێراق هه‌ژمار ده‌کرێت ،به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خه‌ڵکى ئه‌و شاره‌ له‌ ئێستا به‌ خراپ ترین بارو دۆخى ژیانیان گوزه‌ر ده‌که‌ن.
هاوکات  ئه‌و بارو دۆخه‌ى ئیستا پرۆسه‌ى سیاسى عێراقى پێدا گوزه‌ر ده‌کات حکومه‌تى عه‌بادى به‌رپرسه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى که‌ ئێستا ڕوو به‌ڕوى هه‌ر تاکێکى عێراق ده‌بێته‌وه‌ ،به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ برى ئه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراق داوا ڕه‌واکانى خۆپیشانده‌رن جێبه‌جى بکات به‌ چه‌ک وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ش ترسى زیاترئاڵۆزى ڕه‌وشه‌که‌ى لێ چاوه‌ڕوان ئه‌کرێت پێده‌چێت سه‌قفى داواکارى خۆپیشانده‌ران به‌رزتر بێته‌وه‌ حکومه‌ت ده‌سته‌ وه‌ستان بێت له‌ چاره‌سه‌رکردنیان به‌ جۆرێک ئه‌و ڕه‌وشه‌ به‌رده‌وام بێت به‌ دڵنیاییه‌وه‌ جه‌ماوه‌رى پارێزگاى به‌سره‌ ڕاپه‌ڕین ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌و پارێزگایه‌ ده‌بێت به‌ هه‌رێمێکى سه‌ربه‌خۆ له‌ عێراقدا.