Error: No articles to display

بۆچی لیستی سه‌رده‌م هه‌ڵده‌بژێرین؟

ئەیلول 21, 2018

 

جه‌ماوه‌رنیوز
عومه‌ر غوڵامی

به‌ گیڕانه‌وه‌ بۆ مێژوو حزبی سۆسیالیست که‌ ئێستا له‌ چوارچێوه‌ی لیستی سه‌رده‌م به‌ ژماره‌ 127به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان کردووه‌ ڕابردووی ئه‌م حزبه‌ تێکۆشه‌ره‌ جه‌ماوه‌ری کوردستان شاهیدی بۆ ده‌ده‌ن چۆن تێکۆشاوه‌ بۆ رزگاری کوردستان و ده‌ربازبونی هاوڵاتیان له‌ چنگی داگیرکه‌ران له‌و پێناوه‌شدا قوربانی گه‌وره‌ی داوه‌ ده‌یان سه‌رکرده‌ و فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌ی ته‌نانه‌ت سکرتێره‌که‌شی شه‌هید بووه‌ له‌ پێناو کوردستاندا.

کادیره‌کانی حزبی سۆسیالیست گیانی خۆیان کرده‌ قوربانی له‌ پێناو ژیانی تاکی کورد و کادیره‌کانی سۆسیالیست ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره‌ بوون له‌ پێناو به‌خته‌وه‌ری تاکی کورد و کادیره‌کانی حزبی سۆسیالیست برسیه‌تیان هه‌ڵبژارد له‌ پێناو برسی نه‌بونی جه‌ماوه‌ری کوردستان، کادیره‌کانی حزبی سۆسیالیست سه‌رما و گه‌رمایان هه‌ڵبژارد له‌ پێناو گه‌رما و سه‌رما نه‌بونی جه‌ماوه‌ری کوردستان و کادیرانی سۆسیالیست خوێن و فرمێسک و ئاره‌قیان ڕه‌شت له‌ پێناو نه‌ڕشتنی خوێنی و فرمێسکی تاکی کورد ئه‌مانه‌ سه‌لمێنه‌ری ڕابردوو حزبی سۆسیالیستن.

له‌ ئێستادا و له‌ به‌شداری حکومداری هه‌رێمی کوردستان ته‌نها له‌ پێناو جه‌ماوه‌ری کوردستان حزبی سۆسیالیست هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌ حزبیه‌کانی خسته‌ لاوه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ر له‌ کابینه‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و به‌شداریه‌ی که‌ کردیه‌تی خستۆتیه‌ خزمه‌تی خه‌ڵک به‌ دیاریکراویش که‌ مێژووه‌که‌ی نزیکه‌ به‌شداری حزبی سۆسیالیست له‌ کابینه‌ی شه‌شه‌م و حه‌وته‌می حکومه‌تی هه‌رێم به‌ وه‌زیری کاره‌با که‌ کاره‌با له‌ سه‌رده‌می حکومی وه‌زیره‌که‌ی سۆسیالیست زیاتر 23 کاتژمێر کاره‌با دابینکرا بۆ جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌جۆێک کێشه‌ی کاره‌با له‌سه‌رتا سه‌ری هه‌رێم نه‌ماو ته‌نانه‌ت کاره‌باش درایه‌ که‌رکوک و موسڵیش.

ئه‌مه‌ درخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه‌ که‌ سۆسیالیست مه‌به‌ستی خزمه‌تکردنه‌ و جه‌ماوه‌ری لا مه‌به‌سته‌، بۆیه‌ هه‌ڵبژاردنی لیستی سه‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خزمه‌تانه‌یه‌ که‌ پێشتر هاوڵاتیان به‌ ده‌ستیان هێنابوو له‌ ڕێگه‌ی کادیرانی سۆسیالیسته‌وه‌، به‌ڵام ئێستا ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌یان نه‌ماوه‌.

له‌سه‌ر ئاستی قه‌زا و ناحیه‌ ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیانه‌ی که‌ درا به‌ سۆسیالیست به‌ باشترین شێوه‌ به‌ڕێوه‌ براوه‌، له‌و ناوچانه‌ کادیرانی سۆسیالیست و زۆرترین خزمه‌تگوزاریان گه‌یاندوه‌ به‌ دانیشتوانه‌که‌ی، بۆیه‌ هه‌ڵبژاردنی لیستی سه‌رده‌م زیاتر خزمه‌ت به‌ جه‌ماوه‌ری کوردستان ده‌کات.

له‌ سه‌ر ئاستی کاری په‌رله‌مانی فراکسیۆنی حزبی سۆسیالیست زۆرترین پرۆژه‌ی پێشکه‌شکردووه‌ و کاری له‌سه‌ر داخوازیه‌کانی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان کردووه‌.

له‌ سه‌نگه‌ره‌کانی رووبه‌روبنه‌وه‌ی داعش ئه‌و کات لایه‌نه‌کانی دیکه‌ خه‌ریکی دابه‌شکردنی کێکی ده‌سه‌ڵات بوون، سۆسیالیست سه‌نگه‌ره‌کانی دابه‌شده‌کرد بۆ پارێزگاریکردن له‌ جه‌ماوه‌ری کوردستان.

حزبی سۆسیالیست قوربانی گه‌وره‌ی دا له‌ پێناو ئارامی بۆ جه‌ماوه‌ری کوردستان و پاراستنی خاک و ماڵی کوردستانیان.

هه‌ڵبژاردنی لیسته‌که‌ی سۆسیالیست گه‌راندنه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتیانه‌ به‌ خزمه‌نگوزاریه‌کانی حکومه‌ت، تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و نه‌هێشتنی پاشه‌که‌وتی سه‌پێنراوی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی خوێندکارانی زانکۆ و په‌یمانگان.

بۆیه‌ کاندیدانی لیستی سه‌رده‌م هه‌ڵده‌لژێرین بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و کاسپکاران و هاوڵاتیان نه‌یه‌نه‌وه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ داخوزایه‌ ره‌واکانیان که‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا لێیان زه‌وتکرا.

متمانه‌دان به‌ لیستی سه‌رده‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شکۆیه‌ بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.