Error: No articles to display

ریکلامى سیاسى و هۆشیارى هاوڵاتیان

ئەیلول 27, 2018

به‌ختیار حسێن

له‌سه‌رو به‌ندى هه‌موو مه‌ڵبژاردنێک و له‌واده‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا چه‌ندین ریکلامى سیاسى ده‌کرێ سه‌باره‌ت به‌ لیست و قه‌واره‌و کاندیدى به‌شداربووى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن .

له‌ئێستاشدا که‌چه‌ند رۆژێکى که‌مى ماوه‌ بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن چڕبوونه‌وه‌ى به‌خۆوه‌ بینیوه‌ به‌تایبه‌تى که‌چه‌ندین لیست و قه‌واره‌وکانید به‌شدارى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌که‌ن هه‌ریه‌که‌یان سه‌رگه‌رمى ریکلامى سیاسین بۆ خۆیان و لیست و قه‌واره‌که‌یان له‌ژێر دروشمى جیاوازو پێشکه‌ش کردنى به‌رنامه‌ى کار که‌سه‌رجه‌م سێکته‌ره‌کان له‌خۆده‌گرێ .

ئه‌وه‌ى گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌رنامه‌ى لیستى و قه‌واره‌کان زۆر نزیکن و هه‌ندێ جار تێکه‌ڵ ده‌بن ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یک بکه‌ین بۆ به‌رنامه‌کانیان دوو ره‌هه‌ندى جیاوازى هه‌یه‌ که‌یه‌که‌میان ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان زۆرى ماوه‌ بۆئه‌وه‌ى که‌ هاولاتیان چاوه‌ڕوانیان ده‌کرد ،به‌واتایه‌کى تر ئێمه‌ تائێستاش پێویستیمان به‌ماوه‌یه‌کى زۆره‌ بۆ گه‌یشتن به‌کۆمه‌ڵگایه‌کى مۆدێرن و سه‌رده‌میانه‌ ،بۆئه‌وه‌ش هێزێک و قه‌واره‌یه‌کى باشى ده‌وێت تا کۆمه‌ڵگا به‌ره‌وپێشبه‌رێ .

ره‌هه‌ندى دووه‌میان ئه‌وه‌ی که‌ ,وڵات به‌ره‌وپێشچووه‌و له‌کۆمه‌ڵگایه‌کى پڕ ئازادى ودیموکراسى و مۆدێرن گوزه‌ر ده‌که‌ین و ئه‌وه‌ى هه‌مانه‌ ته‌نها ده‌ستاو ده‌ستکردنى ده‌سه‌ڵاته‌و خه‌ڵک و هاوڵاتیان له‌هیچیان که‌م نیه‌و هیچیان پێویست نیه‌ .

له‌هه‌مووشى گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ که‌هۆشیارى کۆمه‌ڵگا و تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگا زۆر پێویسته‌ بۆ جیاکردنه‌وه‌ى کارنامه‌و به‌رنامه‌ى سه‌رجه‌م لیست و قه‌واره‌کان و به‌ڵێنى کاندیده‌کان که‌ده‌کرێ له‌نێو ئه‌و هه‌موو ریکلامه‌ سیاسیه‌ کام لیست و قه‌واره‌و کام کاندید شایسته‌ن بۆ متمانه‌ى جه‌ماوه‌رو کارده‌کات له‌پێناو ژیان و قوتى هاوڵاتیان ،بۆیه‌ هۆشیارى کۆمه‌ڵایه‌تى و هۆشیارى خه‌ڵک له‌ به‌راورد کردنى رابردوو له‌گه‌ڵ ئێستاو ئه‌زمونى ساڵانى رابردوو ده‌کرێت وه‌ک پێوه‌رێک بێت له‌لاى هاوڵاتیان له‌پێناو ده‌ستنیشان کردنى کانیدو لیست و قه‌واره‌ .

گرنگتریش له‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هاوڵاتیان له‌وراستیه‌ تێبگه‌ن که‌ به‌4 ساڵ جارێ که‌له‌لاى خۆمان جارى واهه‌یه‌ زیاتر له‌چوارساڵیش ئه‌خه‌یانێ ته‌نها یه‌کجار به‌شدارى له‌پرۆسه‌ى سیاسى ده‌کات و مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاتى سیاسى و حوکمڕانى وڵات بگۆڕێ نه‌ک دواتر ته‌نها ناره‌زایى ده‌رببڕێ ، بۆیه‌ ده‌کرى َ له‌رێگاى سندوقه‌کانى ده‌نگدانه‌وه‌ به‌شدارى له‌گۆِرانکاریه‌کان کۆمه‌ڵگادا بکات وده‌نگ به‌ولیست و قه‌واره‌و کانیده‌ بدات که‌ دڵنیابێت خزمه‌ت به‌کۆمه‌ڵگاو خه‌ڵک ده‌کات .

 

بابەتی هاوشێوە