لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتووانە تێپەڕی

12.11.2025
جەماوەر نیوز

ڕۆژی سێشەممە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەچوو و لیژنەی باڵای ئەمنیش باس لەوەدەکات، بەشێوەیەکی مەدەنی و سەرکەوتووانە پرۆسەکە تێپەڕیوە.

ڕۆژی 11-11-2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا، لیژنەی باڵای ئەمنیی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوونی پرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان بە سەرکەوتووانە ناو دەهێنێت و دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە هەموو لایەک دەکات.

 لەڕاگەیێنراوێکدا لیژنەی باڵای ئەمنیی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە تەواوی هێزە ئەمنییەکان و دەنگدەر و کارمەندانی کۆمیسیۆن و چاودێران و نوێنەرانی کیانە سیاسییەکانی کردووە، کە لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن و بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان توانیویانە هەماهەنگیان هەبێت و زەمینەی دیموکراسی و ئازادی فەراهەم بکەن و پرۆسەکە بە سەرکەوتووانە تێبپەڕێنن.

ماوەی37 ڕۆژیش بەر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بانگەشەی هێز و لایەنە سیاسییەکان بەڕێوەچوو، بۆ ئەو مەبەستەش لەو ماوەیەدا هێزە ئەمنییەکان لە حاڵەتی ئامادە باشی دابوون. 

بابەتی هاوشێوە