هەفتەی داهاوتوو تیروپشک بۆ حەجی 2026 دەکرێت

14.11.2025
جەماوەر نیوز

هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێ کە ناویان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ساڵی 2026 تۆمارکردووە و وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەش دەڵێت:  تیروپشکەکە تایبەتە بەو کەسانەی ئەمساڵ ناویان بە ئەلیکترۆنی تۆمارکردووە و مەرجە پێشتر حەجیان نەکرد بێت.

کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند : ئامادەکارییەکان بە کۆتا گەیشتوون و تەنیا هەندێک وردەکاری ماوە، ئەگەر تەواو بکرێن و فریا بکەوین، بە ئەگەری زۆرەوە ئەم هەفتەیە تیروپشک بۆ ناوی کەسانە دەکرێت، کە بۆ وەرزی حەجی 2026 خۆیان تۆمارکردووە.

وتیشی: ئەمساڵ بۆ یەکەمجار ناو تۆمارکردن بۆ فەریزەی حەج بە شێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوەچووە، لەبەر تازەیی سیستمەکە پرۆسەی وردبینی و پێداچوونەوەی ناوەکان و ڕێکارەکانی دیکە ماوەیەکی زیاتری خایاند، بۆیە ئەنجامدانی تیروپشکەکە بۆ ئەمساڵ کەمێک دواکەوتووە.


بابەتی هاوشێوە