سودانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شه‌ش ته‌ن ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت

07.12.2025
جەماوەر نیوز
محەمەد شیاع سودانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌میانی وتارێكدا له‌ سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، ڕایگه‌یاند، "عێراق شەڕێکی توند دژی بەڵای ماددە هۆشبەرەکان ئەنجام دەدات، ئێمەش پابەندبونی بەکۆمەڵمان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم مەترسییە دوپاتدەکەینەوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "شانازی بەو میکانیزم و پلانانە دەکەین کە دامانناوە بۆ بەرەنگاربونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەکان".
محەمەد شیاع سودانی هه‌روه‌ها ڕونیكرده‌وه‌، "عێراق دەستی بەسەر شەش تۆن ماددەی هۆشبەردا گرتوه‌ لە ئەنجامی هەماهەنگی نێودەوڵەتی، دوای ئەوەی کارمان کرد بۆ بەرزکردنەوەی هەماهەنگی و هاوکاری و دامەزراندنی 33 خاڵی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان بۆ بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان"

بابەتی هاوشێوە