بەریتانیا : هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم زیان بە سەقامگیریی عێراق دەگەیەنێت

18.07.2025
جەماوەر نیوز
باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق رایدەگەیەنێت هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم زیان بە سەقامگیریی عێراق و ئاسایشی هاوڵاتییانی دەگەیەنێت.
باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییەی عێراق بە تایبەت کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم سەرکۆنە دەکەین.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێرشەکان زیان بە سەقامگیریی عێراق و ئاسایشی هاوڵاتییانی دەگەیەنێت، داوا دەکەین حکومەتی عێراق رێگرییان لێبکات و لێپێچینەوە لەگەڵ ئەنجامدەرانیدا بکات.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ