ئەمڕۆ سودانی دەگاتە هەرێم

17.11.2025
جەماوەر نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی دوو رۆژە بگاتە هەرێمی کوردستان.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی دوو رۆژە دەگاتە هەرێمی کوردستان و چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم سازدەکات.
ئاماژەیان بەوەشکرد، سودانی لە سەردانەکەیدا پرسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق و هەرێم تاوتوێدەکات.
بڕیارە لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ هەرێم، سبەینێ سێشەممە سودانی سەردانی شاری دهۆک بکات.
لەدوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمە یەکەم سەردانی بەرپرسانی باڵای عێراق دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان.

بابەتی هاوشێوە