ئەرکانی گشتیی ئۆکراین: روسیا ملیۆنێک و 158 هەزار سەربازی لەدەستداوە

16.11.2025
جەماوەر نیوز
ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین، نوێترین ئاماری زیانەکانی سوپای روسیای لە شەڕەکەدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە سەرەتای هێرشەکانەوە لە 24ی شوباتی 2022، سوپای روسیا ملیۆنێک و 158 هەزار و 260 سەربازی لەدەستداوە.

بەپێی راگەیاندنەکەی ئەرکانی گشتی کە ئەمڕۆ16ی تشرینی دووەم بڵاوکراوەتەوە، تەنها لە ماوەی24 سەعاتی رابردوودا، هێزەکانی روسیا 860 کوژراو و برینداریان هەبووە.

هاوکات، زیانە کەلوپەلییەکانی سوپای روسیا بەم شێوەیە بووە:

تانک: 11,353 (3ـی زیادیکردووە)

ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی شەڕکەر: 23,591 (3ـی زیادیکردووە)

ئۆتۆمبێل و تانکەری سووتەمەنی: 67,464 (68ـی زیادیکردووە)

سیستمی تۆپخانە: 34,469 (26ـی زیادیکردووە)

سیستمی موشەکی فرەهاوێژ: 1,543 (2ـی زیادیکردووە)

سیستمی بەرگریی ئاسمانی: 1,244

فڕۆکە: 428

هێلیکۆپتەر: 347

درۆن: 81,286 (409ـی زیادیکردووە)

کەشتی و بەلەم: 28

ژێردەریایی: 1

ئەمە لە کاتێکدا دێت کە بە پێی هەواڵی میدیاکانی روسیا، سوپای روسیا بەردەوامە لە پێشڕەوی و بەسیک لە ناوچەکانی ئۆکراینی داگیرکردووە.

بابەتی هاوشێوە