نه‌یمار کلاسیکۆى خولى به‌رازیلى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى سانتۆس یەکلاکردەوە

17.07.2025
جەماوەر نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-7-2025 لە یاریگای ڤیلا بێلمیرۆ یارى كلاسیكۆى خولى پله‌ یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى به‌رازیل له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ى سانتۆس و فلامینگۆ به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌نجامیش نه‌یمار جونیۆر یارییه‌كه‌ى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى سانتۆس یەکلاکردەوە.

له‌ هه‌فته‌ى 14ى خولى پله‌ یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى به‌رازیل یانه‌ى سانتۆس له‌سه‌ر یاریگاى خۆیدا و به‌ سەرکردایەتی نه‌یمار جونیۆر-ى هێرشبه‌ر و كاپتن بە ئەنجامی 1-0 یارى كلاسیكۆى لە یانه‌ى فلامینگۆ بردەوە و گۆڵه‌كه‌ش نه‌یمار جونیۆر له‌ خوله‌كى 84ى یارییه‌كه‌دا تۆماری كرد و سەرکەوتنێکی گرنگ و سەرنجڕاکێشی پێشكه‌شى یانه‌كه‌ى كرد.

له‌ دوای گەڕانەوەی بۆ خولى تۆپی پێی ناوخۆیی یانه‌كانى به‌رازیل لە سەرەتای ئەمساڵدا، ئەمە یەکەم گۆڵی نەیمار جونیۆر-ى ته‌مه‌ن 33 ساڵه‌ لە خولی پله‌ یه‌كى یانه‌كانى بەرازیل و بەم سەرکەوتنەش یانه‌ى سانتۆس، بووه‌ خاوه‌نى 27 خاڵ له‌ 4 بردنه‌وه‌ و 2 یه‌كسانبوون و 7 دۆڕاندن و یارییه‌كى دواخراویشى ماوه‌ ئه‌نجامیبدات و له‌ خانه‌ى 13ى ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ دایه‌ كه‌ 20 یانه‌ى له‌خۆ گرتووه‌ و تا سنوورێكى باشیش له‌ ناوچه‌ى سوورى ڕیزبه‌ندى دووركه‌وته‌وه‌ كه‌ ناوچه‌ى دابه‌زینه‌ بۆ خولى پله‌ دوو.

هه‌روه‌ها نه‌یمار جونیۆر به‌ تۆماركردنى گۆڵه‌كه‌، بووه‌ خاوه‌نى به‌شداریكردن له‌ 700 گۆڵدا (443) گۆڵى تۆماركراو  و (257) گۆڵى سازكراو، ئه‌مه‌ش له‌ 732 یاریدا.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ