لامین له‌ گه‌وهه‌ره‌كه‌ى لاماسیاوه‌ بۆ میراتگری ژماره‌ ده‌

17.07.2025
جەماوەر نیوز
دواجار پاش ئه‌وه‌ى چووه‌ نێو ته‌مه‌نى 18 ساڵى، یانه‌ى بارسێلۆنا-ى ئیسپانيا گرێبه‌سته‌كه‌ى لامین یامال-ى به‌ ئاماده‌بوونى باوك و دایكى و داپیره‌ى و كه‌سانى نزیكى، تا هاوینى ساڵى 2031 تازه‌كرده‌وه‌ و درێسى ژماره‌ 10ى یانه‌كه‌شى پێدرا.

لامین یامال یەکەم یاری خۆی لەگه‌ڵ تیپی یەکەمى یانه‌ى بارسێلۆنا-ى ئیسپانيا له‌ ته‌مه‌نى 15 ساڵى بە پۆشینی درێسی ژمارە 41 ئەنجامدا و لە ته‌مه‌نى 16 ساڵیدا درێسی ژمارە 27ى پۆشى و له‌ ته‌مه‌نى 17 ساڵیش بووه‌ خاوه‌نى رێسى ژماره‌ 19ى یانه‌كه‌، ئێستاش كه‌ چووه‌ نێو ته‌مه‌نى 18 ساڵى بووه‌ خاوه‌نى درێسى ژماره‌ 10 كه‌ له‌ پێش ئه‌ودا چه‌ندین ئه‌ستێره‌ و ئه‌فسانه‌ى یارى تۆپى پێى جیهان له‌ يانه‌كه‌دا ئه‌و درێسه‌یان پۆشیوه‌.

پێش ئه‌وه‌ى لامین یامال درێسی ژمارە 10ى یانه‌ى بارسێلۆنا-ى ئیسپانيا بپۆشێت، پێشتر ئەنسۆ فاتی ئه‌و دریسه‌ى پۆشیوه‌، به‌ڵام پێكان له‌ یاریگاكان دایبڕى و ڕێگه‌ى پێنه‌دا بدره‌وشێته‌وه‌ و ته‌نها 16 گۆڵى به‌ درێسه‌ ئه‌فسوناوییه‌كه‌ تۆماركردووه.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ