وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان ستایشی کاری تیمی نیشتمانی گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کان ده‌كات

18.07.2019
جەماوەر نیوز
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ به‌رێز عه‌بدوڵڵا حاجی محمود وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفاکراوان پێشوازی کرد له‌ وه‌فدێکی هاوبه‌شی فه‌رمانگه‌ی گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانی ده‌زگای شه‌هیدانی عێراق و پزیشکی دادوه‌ری عێراق و رێکخراوی imcp
له‌دیدارێکدا که‌ به‌رێزان به‌ره‌ڤان حه‌مدی، بریکاری وه‌زاره‌ت و به‌ختیاری فه‌ره‌ج، به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوان ئاماده‌ی بوون گفتوگۆ کرا له‌ باره‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانی شه‌نگال و سه‌ماوه‌ و کارکردن له‌و دوو گۆڕه‌دا.
له‌ سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا بۆ به‌رچاو روونی وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان، بریکاری وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان کورته‌یه‌کی له‌باری کارکردن له‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانی شه‌نگال خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند که‌ سێیه‌می قوناغی هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانه‌ ته‌واو بووه‌ و 15 گۆڕ هه‌ڵدارونته‌وه‌ و 230 روفات ده‌رهێندراون و براونه‌ته‌ پزیشکی دادی به‌غدا
تایبه‌ت به‌ گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانی سه‌ماوه‌ی رایگه‌یاند که‌ چاوه‌رێ ده‌کرێت کارکردن له‌و گۆڕانه‌ له‌ داهاتووێکی نزیکدا ده‌ست پێ بکات.
وه‌فدی هاوبه‌شی به‌غدا دوای ئه‌وه‌ی به‌ بۆنه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌کو وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان پیرۆزباییان له‌ وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و  ئه‌نفالکراوان کرد ئاماژه‌یان به‌ قورسی کاری تیمه‌کانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌کۆمه‌له‌کان کرد و تیشکیان خسته‌سه‌ر گرنگی کارکردن بۆ ڕێز گرتن له‌ ماندوبوونی ئه‌وتمانه‌ و لایه‌نێک له‌و به‌ربه‌سته‌ ته‌ندروستی و سه‌ختیانه‌یان خسته‌ رووی که‌ دێته‌ پێش کاری ئه‌و تیمانه‌.
هه‌روه‌ک به‌ گرنگه‌وه‌ ئاماژه‌یان به‌ هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی تیمه‌کانی عێراق و وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان کرد و هیوایان خواست هه‌رچۆن له‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌کانی شه‌نگال سه‌رکه‌وتوونی باش به‌ده‌ست هات له‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌کانی سه‌ماوه‌ش به‌ هه‌مان تین و ڕوحیه‌ته‌وه‌ کار بکه‌ن.
وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان دوای ئه‌وه‌ی ئه‌رکی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانی به‌گرنگ وه‌صف کرد، ستایشی کاری ئه‌و تیمانه‌ی کرد و هیوای خواست بتوانن ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بێنن.
به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود وتیشی گرنگه‌ خه‌ڵکی کوردستان و که‌س وکاری شه‌هیدان ئه‌وه‌ یان لا روون بێت که‌ پرسی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کان پرسێکی گرنگه‌ و کاتی پێویسته‌ قورسته‌ له‌ هه‌مانکاتدا پێویستی به‌ کاته‌ی ته‌واوه‌ تاکو به‌ شێوه‌یه‌کی زانستی و پروفیشناڵانه‌ ئه‌نجامبدرێت، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ بابه‌ته‌  به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و له‌رووی راگه‌یاندن  بایه‌خی زیاتری پێبدرێت.
دوای ئه‌وه‌ی تیمی وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له‌گه‌ڵ تیمی هاوبه‌شی ده‌زگای شه‌هیدان و پزیشکی دادی به‌غدا و رێکخراوی ICMP له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا رێکه‌وتن له‌سه‌ره‌ ڕێوشوێنی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانی سه‌ماوه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو تیمه‌کانی ده‌زگای شه‌هیدانی به‌غدا ده‌ستیان کردوه‌ به‌ ئاماده‌ کاریه‌کان له‌یه‌کێ له‌و گۆڕانه‌ی که‌ له‌وسنووره‌  دۆزراونه‌ته‌وه‌ تاکو له‌داهاتووێکی نزیکدا ده‌ست بکرێت به‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی.

زۆرترین خوێندراو