عێراق به‌شداری دانوستانه‌كانی ئه‌ستانه‌ ده‌كات

19.07.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ هه‌ینی 19ی ته‌موز وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان ڕایگه‌یاند له‌ مانگی داهاتوو قۆناغی 13ی دانوستانه‌كانی ئه‌ستانه‌ به‌ به‌شداری شاندی وڵاتی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ یەكەمجار عێراق بەشداری لە دانوستانەكانی ئەستانەی تایبەت بە دۆخی ناوخۆیی سوریا دەكات كە بڕیارە لە 1 و 2ی مانگی ئاب لە شاری نور سوڵتانی پایتەختی كازاخستان بەڕێوەبچێت.
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان هاتووه‌ بۆ یەكەمین جار عێراق و لوبنان بەشداری گفتوگۆكانی تایبەتە بە دۆخی ناوخۆیی سوریا ده‌كه‌ن.
گفتوگۆكانی ئاستانە، تایبەتە بە دۆخی ناخۆی سوریا هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی ڕوسیا و توركیا و ئێران و  نوێنەرانی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریا و حكومه‌تی سوریا به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن بۆ گەیشتنە چارەسەری شەڕی ناوخۆیی سوریا.

زۆرترین خوێندراو