ده‌وامی وه‌زاره‌تی داد تا كاتژمێر سێ ده‌بێت

19.07.2019
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ فه‌رمانێكی وه‌زاری واده‌ی ده‌وامی فه‌رمی له‌ فه‌رمانگه‌ و ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دیار ده‌كات.
به‌ گوێره‌ی فه‌رمانی وه‌زیری داد، كه‌  گشتاندنی بۆ كراوه‌ و ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كردووه‌، كه‌ تێدا هاتووه‌ ده‌وامی فه‌رمی له‌ فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی داد كاتژمێر 8ی به‌یانی تا 3ی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌بێت.
له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا، كه‌ فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا، وه‌زیری داد رۆژی 18ی ته‌مموز واژووی له‌سه‌ر كردووه‌، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك سه‌رپێچی بكات، رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه‌.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 15ی ته‌موز له‌ یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیار درا كه‌ سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم دەبێت پابەند بن بە کاتی دیاریکراوی دەوامی فەرمی و هیچ کەسێک بۆی نیە لە کاتی دەوامی فەرمیدا شوێنی کارکردنی خۆی بەجێ بهێڵیت یان کارێکی دیکەی دەرەوەی ئەرکەکەی جێبەجێ بکات.

زۆرترین خوێندراو