له‌ سلێمانی دوكانی شاورمه‌ و پیتزای مازوخ داخرا

20.07.2019
جەماوەر نیوز
بەهۆی پابەندنەبونی بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت دوكانێكی خواردەمەنی دادەخات و خاوەنەكەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەكاتەوە.
لەئەنجامی سەردان وپشكنینە بەردەوامەكانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و بەهۆی سەرپێچی كردن لە رێنماییەكانی تەندروستی هەروەها هەبوونی مێروو لە شوێنی ئامادەكردنی خواردەمەنییەكانیدا، پیتزا و شاورمەی مازوخ لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دادەخرێت.
لەكاتی سەردانی لیژنەكە دەركەوتووە لە شوێنی ئامادەكردنەكاندا خواردنگەی مازوخ ژمارەیەكی زۆر مێرووە زیان بەخشەكان ( قالۆنچە)ی هەیە لەگەڵ هەبوونی بڕێك زەڵاتەی خراپبوو كە خاوەنەكەی لە پێچانەوەی خواردنەكان بەری هێناوە.
بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی پیتزا و شاورمەی مازوخ دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

زۆرترین خوێندراو