له‌سێ ڕووداوى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ نزیکه‌ى (100) دۆنم پوش و پاوان سوتا

20.07.2019
جەماوەر نیوز
له‌ سێ  ڕووداوى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ له‌ سنوره‌کانى پێنجوێن و چه‌مى ڕێزان و قه‌ره‌داغ  نزیکه‌ى   (100) دۆنم پوش و پاوان سوتا  .

له‌و باره‌یه‌وه‌ عمیدى پۆلیس هێمن کمرخان أفندى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندن له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پارێزگاى  سلێمانى ڕایگه‌یاند : ئاگریکى به‌رفراوان  که‌وتۆته‌وه‌  له‌سنورى ( پێنجوێن    ) ده‌ست به‌جێ مه‌فره‌زه‌کانى به‌شى  پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پێنجوێن  گه‌یشتنه‌ شوێنى ڕووداوه‌که‌  خوشبه‌ختانه‌ توانرا به‌هاوکارى هاووڵاتیانى سنوره‌که‌و رێکخراوى مله‌که‌وه‌ ئاگره‌که‌ کۆنترۆڵ بکرێت .
زیانى ئاگره‌که‌ به‌ سووتانى    (40)  چل دۆنم له‌  پوش و پاوان   دارى سروشتى بووه‌  .
هۆکارى که‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌که‌ نادیاره‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ باره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ .
له‌ لایه‌کى تره‌وه‌ ئاگرێک له‌  گونده‌کانى ( عه‌واڵان و قۆجه‌بڵاخ ) ى چه‌مى ڕه‌زان به‌هۆى فڕێدانى جگه‌ره‌ له‌سه‌ر ڕێگاى سه‌ره‌کى سه‌یرانگاى چه‌مى ڕه‌زان ئاگرێک له‌ پوش و پاوانى سنوره‌که‌ که‌وته‌وه‌، له‌گه‌ڵ بیستنى هه‌واڵه‌که‌ ده‌ست به‌جێ مه‌فره‌زه‌کانى بنکه‌ى پۆلیسى دارستانى پیره‌مه‌گروون گه‌یشتنه‌ شوێنى ڕوداوه‌که‌ و به‌هاوکارى له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ توانیان ئاگره‌که‌ کۆنتڕڵ بکه‌ن و ڕێگه‌ له‌ زیاتر ته‌شه‌نه‌کردنى بگرن.
زه‌ره‌ر و زیانى ئاگره‌که‌ سوتانى نزیکه‌ى ( ٥٠ ) دۆنم پوش و پاوان بوو،

له‌لایه‌کى تره‌وه‌ ئاگرێک له‌ سنورى قه‌ره‌داغ که‌وته‌وه‌  ده‌ست به‌جێ مه‌فره‌زه‌کانى به‌شى   پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى قه‌ره‌داغ  به‌هاوکارى  ئاگرکوژێنه‌وه‌  گه‌یشتنه‌ شوێنى ڕووداوه‌که‌  خوشبه‌ختانه‌ توانرا  ئاگره‌که‌ له‌ماوه‌یه‌کى که‌مدا  کۆنترۆڵ بکرێت .
زیانى ئاگره‌که‌ (3)   دۆنم له‌  پوش و پاوان   دارى سروشتى  سووتاوه‌ .


زۆرترین خوێندراو