حکوومه‌تى هه‌رێم له‌ باره‌ى ده‌ستگیرکردنى مه‌زلوم داغ راگه‌یه‌ندراوێک بڵاوده‌کاته‌وه‌

20.07.2019
جەماوەر نیوز
وته‌بێژى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، راگه‌یه‌ندراوێکى له‌ باره‌ى ده‌ستگیرکردنى (مه‌زلوم داغ)ى سه‌رپه‌رشتیار و بکوژى سه‌ره‌کى کرده‌وه‌ى ته‌قه‌کردن له‌ رێستورانتێکى شارى هه‌ولێر، بڵاوکرده‌وه‌.

وته‌بێژى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، دڵنیایى ده‌داته‌ هاووڵاتییانى هه‌رێمى کوردستان، هه‌وڵه‌کان بۆ ده‌ستگیرکردنى هه‌موو تاوانبارانى په‌یوه‌ندیدار به‌م رووداوه‌ به‌رده‌وامه‌.

ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى گوته‌بێژى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان:

"دواى هه‌ڵمه‌تێکى فراوانى هێزه‌کانى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان، ( مه‌زلوم داغ )ى سه‌رپه‌رشتیار و بکوژى سه‌ره‌کى کرده‌وه‌ى ته‌قه‌کردن له‌ رێستورانتێکى شارى هه‌ولێر، له‌لایه‌ن هێزى دژه‌ تیرۆرى کوردستانه‌وه‌ ده‌ستگیر کرا.

ئێمه‌ له‌ کاتێکدا سوپاسى  هێزه‌کانى ئاسایش و دژه‌ تیرۆرى کوردستان ده‌که‌ین که‌ به‌ خێرایى توانیان تاوانباره‌که‌ ده‌ستگیر بکه‌ن. سوپاسى هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستانیش ده‌که‌ین بۆ هاوکارى و په‌رۆشیان.  دڵنیاشتان ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌  هه‌وڵه‌کان بۆ ده‌ستگیرکردنى هه‌موو تاوانبارانى په‌یوه‌ندیدار به‌م رووداوه‌ به‌رده‌وامه‌.

وته‌بێژى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان

شه‌ممه‌ 20-7-2019


زۆرترین خوێندراو