ساری لەیەکەمین تاقیکرنەوەدا شکستی هێنا

21.07.2019
جەماوەر نیوز
لە جامى پاڵەوانانى نێودەوڵەتیدا یانەی تۆتنهام ئینگلیزی لە یەکەم یاریدا  توانی سەرکەوتن بەسەر  یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی بەدەست بهێنێت و ٣ خاڵی یاریەکە مسۆگەر بکات .
لەمیانەی ئامادەکاریەکان بۆ وەرزی نوێ لە جامى پاڵەوانانى نێودەوڵەتیدا هەردوو یانەى یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و تۆتهامی ئینگلیزی ڕوبەڕوى یەکبوونەوە، تۆتنهام توانی یاریەکە لەسودی خۆی کۆتایی پێهێنا یەکەمین شکست دوچاری ساری ڕاهێنەر بکات .
تۆتنهام بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى ٣١ و ٦٥ و ٩٠دا لەلایەن ئیریک لامێلا و لۆکاس مۆرا و هارى کینەوە تۆمارکرد، دوو گۆڵەکەى یۆڤانتۆسیش گۆنزالۆ هیگواین و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە خولەکەکانى ٥٦ و ٦٠دا تۆماریانکرد.

زۆرترین خوێندراو