له‌ ده‌ربه‌ندیخان تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا

21.07.2019
جەماوەر نیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ دوای‌ تۆماركردنی‌ سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن ژنێكه‌وه‌ لەبەرامبەر ئەوەی‌ بڕێك ئاڵتونی‌ لێدزرابوو، به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو لەلێکۆڵینەوەکاندا ده‌ركه‌وت کە هاوسه‌ری‌ ژنەکە دزیویه‌تی‌.
رۆژی‌ 18ی ته‌موز و پاش تۆمارکردنی‌ سکاڵاکە، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخان بەسەرپەرشتی‌ ئەفسەری‌ ئێشکگر لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد، دوای‌ ئەنجامدانی‌ کەشف ‌و هێڵكاریی‌ بۆ شوێنی‌ روداوه‌كه‌، لەلێکۆڵینەوەکاندا ده‌ركه‌وت کە ئەو بڕە ئاڵتونە له‌لایه‌ن هاوسه‌ری‌ ژنەکەوە دزراوە.
مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخان توانیان هه‌مان شه‌وی‌ ئەنجامدانی‌ تاوانەکە تۆمەتبارەکە ده‌ستگیر بکەن ‌و لەبەردەم دادوەردا دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا نا.
لەئێستادا تۆمەتبار به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 444 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ به‌نده‌و لەلایەن به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخانەوە په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌کە بۆ روداوکە کراوەته‌وه‌

زۆرترین خوێندراو