جه‌ماوه‌رنیوز خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

23.07.2019
جەماوەر نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نیسانی 2019ی فه‌رمانبه‌ران.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ سبه‌ی چوار شه‌ممه‌ 24ی ته‌موز موچه‌ی وه‌زاره‌تی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، خوێندنی باڵا، ناوخۆ، هێزی زێرەڤانی و بەرگری و ئەنجوومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، رەگەزنامە، مووچەی لیوای یەک و دوو، پۆلیسی پاراستنی دام و دەزگاکانی نەوت، شارەوانی، گواستنەوە، کارەبا، پلاندانان، کشتوکاڵ و دەستەکان.
هه‌روه‌ها رۆژی پێنجشەممە 25ی ته‌موز موچه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بازرگانی و پیشەسازی، رۆشنبیری و لاوان، سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە.
هه‌فته‌ی داهاتویش موچه‌ی 28ی ته‌موز موچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت.

زۆرترین خوێندراو