ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 35ی ته‌موز سه‌رۆكایه‌تی
كۆماری تونس رایگه‌یاند، باجی قاید سبسی،
سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازیی تونسی پایته‌خت كۆچی
دواییكرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری تونس‌دا
ئاماژه به‌وه دراوه، دوای تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستی سبسی و گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی
سه‌ربازی تونسی پایته‌خت، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا كۆچی دویی
كرد.
له كۆتایی مانگی رابردووش، دۆخی ته‌ندروستی سه‌رۆكی
كۆچكردووی تونس تێكچوو و به مه‌به‌ستی پێدانی چاره‌سه‌ری، بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك
له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدا مایه‌وه.
سبسی سەركردەیەكی سیاسی عەلمانی لیبراڵ بوو لە ژێر كاریگەری بیر‌و و باوەڕی حەبیب بۆرقیبەی یەكەم سەرۆك كۆمار و دامەزرێنەری كۆماری تونس بوو لە دوای سەربەخۆی تونس لەساڵی ١٩٦٣-١٩٦٥ وەزیری ناوخۆبووە
دواتر پۆستی باڵوێزی تونس لە فەرەنسا و سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی وەرگرتوە لەسەردەمی زین العابدین بن علی دا، لە دوای لادانی بن علی بزوتنەوەی ندائی تونسی دامەزراند بە هاوبەشی لەگەڵ ئیخواندا( حركە النهضة) دەسەڵاتیان لە تونس گرتە دەست و لە ساڵی ٢٠١٤ سەرۆك كۆماری تونسە.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052