له‌ قه‌زای شاره‌زوور زیاتر له 60 ملیۆن دینار ته‌رخانكرا بۆ ئاوی بێستانسور و وارماوا

26.07.2019
جەماوەر نیوز
زیاتر له‌ 60 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژه‌ی ئاوی بێستانسور و ناحیه‌ی وارماوا دابینده‌كرێت.
به‌پێی نوسراوێك كه‌ كۆپێكی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ بڕی (هه‌ژده‌ ملیۆن و حه‌وت سه‌د و یه‌ك هه‌زار ) ته‌رخان كرا بۆ پرۆژه‌ی دروستكردنی دیوار به‌ند بۆ پرۆژه‌ی ئاوی بێستانسور ، ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی 60 ڕۆژ ده‌بێت
هه‌روه‌ها بڕی (چل و چوار ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار) بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ئاوی وارماوا ته‌رخانكرا، ماوه‌ی ته‌واو كردنی پرۆژه‌كه‌ 180 ڕۆژه‌ ده‌بێت.
له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی راگه‌یاند هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامه‌ بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری دانیشتوانی قه‌زای شاره‌زوور و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین به‌ باشترین شێوه‌ ئاوی خاوین بگاته‌ ماڵان.
وتیشی ته‌رخانكردنی بڕی زیاتر له‌ 60 ملیۆن دینار بۆ پرۆژه‌ی ئاوی بێستانسور و ئاوی وارماوا له‌ سه‌ر داوای قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور بووه‌ له‌ پێناو نه‌هێشتنی گرفت له‌سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی قه‌زاكه‌دا.
به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی كه‌ له‌ قه‌زای شاره‌زوور بخرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

زۆرترین خوێندراو