دابه‌شكردنی موچه‌ كۆتایی پێده‌هێنرێت

26.07.2019
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نیسانی 2019ی فه‌رمانبه‌ران ده‌هێنێت.
ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 28ی ته‌موز موچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت و كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ مانگی نیسان ده‌هێنرێت.
بڕیاریشه‌ پێش جه‌ژنی قۆربان موچه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی دابه‌شبكرێت.