له‌هێرشه‌کانى سوریا بۆ سه‌ر ئیدلیب چه‌ندین که‌س بوونه‌ قوربانى

28.07.2019
جەماوەر نیوز
له‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌کانى سوریا بۆ سه‌ر ئیدلیب چه‌ندین که‌س کوژران که‌له‌نێوانیاندا منداڵ هه‌یه‌ .
  
هێرشه‌کان هه‌ر رۆژێک دواى ئه‌وه‌ دێن که‌ به‌رپرسى مافه‌کانى مرۆڤ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان هوشدارى دا ئه‌وانه‌ى که‌ به‌رپرسى چه‌ندین کوشتنى خه‌ڵک بوونه‌ ده‌کرێت تاوانه‌کانى شه‌ڕبخرێته‌ سه‌ریان.

چالاکانى ئوپوزسیۆنى سوریا و ڕێکخراوێکى چاودێرى ده‌لێن له‌ ئاکامى هێرشه‌کانى ئاسمانى بۆ سه‌ر شارۆچکه‌یه‌ک له‌ باکوورى ڕۆژئاواى وڵات پینج که‌س کوژراون له‌ ده‌مێکدا حکومه‌ت هێرشى ئاسمانى بۆ سه‌ر هه‌ریمێک درێژه‌ پێده‌دات که‌ له‌ ژێرده‌ستى سه‌رهه‌ڵداوان دایه‌.

به‌ گوێره‌ى ئاژانسى ئاسۆشیه‌تێدپرێس، ڕێکخراوى چاودێرى به‌ سه‌ر مافه‌کانى مرۆڤ له‌ سوریا گوتى دوو له‌ ئه‌و پێنج که‌سانه‌ى رۆژى یه‌کشه‌مه‌ کوژران مه‌ده‌نى بوون و ئه‌ندامانى یه‌ک بنه‌ماڵه‌نه‌.

ده‌سته‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ دۆخى ته‌نگه‌تاوى ناسراو به‌ "کوڵاو سپییه‌کان" گوتیان له‌ شارى ئه‌ریحه‌ 21 که‌س بریندارن.

چالاکان گوتیان هێرشێکى ئاسمانى رۆژێک پێشتر بۆ سه‌ر بازاڕێک 11 که‌سى کوشت.

ئه‌و شاره‌ به‌ تایبه‌تى له‌ ماوه‌ى یه‌ک حه‌وتووى ڕابردوودا بۆته‌ ئامانجى هێرش، له‌ ده‌مێکدا حکومه‌ت ده‌یه‌وێت ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ هه‌ریمى ئیدلیب بگرێته‌ ده‌ست که‌ هێرشه‌که‌ دره‌نگانى مانگى چوارى زاینى ده‌ستى پێکرد.

هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ى ماڵپه‌رى ئه‌لجه‌زیره‌ له‌ هه‌م هێرشه‌دا لانى که‌م 13 که‌س کوژراون که‌ پێنج که‌سیان منداڵن.


ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا