له‌سه‌ر داواى د به‌شیر حه‌دداد سایلۆکانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆک و مه‌خموور و موصڵ به‌ڕوى جووتیاران ده‌کرێنه‌وه

28.07.2019
جەماوەر نیوز
به‌رپرسانى سایلۆکانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆک و مه‌خموور و موصڵ به‌فه‌رمانى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق ده‌رگاى سایلۆکانیان به‌ڕووى جوتیاران داده‌خه‌ن و گه‌نمه‌که‌یان لێوه‌رناگرن و ئه‌مه‌ش کێشه‌‌ بۆ جوتیاران دروست ده‌کات، جوتیارانیش بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌که‌یان په‌یوه‌ندى به‌ د.به‌شیر حه‌داد،جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ ده‌که‌ن و داواى لێده‌که‌ن به‌هانایانه‌وه‌ بچێت و کێشه‌‌که‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بکات تاوه‌کو زیانى زۆریان پێنه‌که‌وێت.

له‌لاى خۆشیه‌وه‌ د.به‌شیر حه‌داد،جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق به‌هاناى جوتیاره‌کانه‌وه‌ ده‌چێت و هه‌ر ئه‌م شه‌و په‌یوه‌ندى به‌وه‌زیرى بازرگانى حکومه‌تى عێراقه‌وه‌ کرد و داواى لێکرد فه‌رمان بکات به‌کردنه‌وه‌ى سایلۆکانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆک و مه‌خموور و موصڵ بۆ وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران‌.

وه‌زیرى بازرگانى عێراقیش داواکه‌ى دکتۆر به‌شیر حه‌داد جێبه‌جێ ده‌کات و فه‌رمان به‌ ‌به‌رپرسانى سایلۆکان ده‌کات که‌ ده‌رگاى سایلۆکان‌ به‌رووى جوتیاران بکه‌نه‌وه‌و گه‌نمه‌کانیان لێوه‌ربگرن.

 

نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنی

جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
هه‌ینى 26 ى تـــــــــه‌موزى 2019


زۆرترین خوێندراو