هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌ستپێده‌كات

01.08.2019
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێش جه‌ژنی قوربان موچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كات.
به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 4ی ئاب موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان و هه‌روه‌ها رۆژی دوو شەممە 5ی ئاب موچەی یەكەکانی حەفتا و هەشتا دابەش دەكرێت. 
دوابه‌دوای دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت و پێش هاتنی جەژنی قوربان، موچەی ژماره‌یه‌كی كه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كان دابەشدەکرێت.