حەسەن کەعبی: ئەنفال تاوانێکی دڕندانەی رژێمی بەعس بوو، ده‌رحەق بە گەلی کورد

02.08.2019
جەماوەر نیوز
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هاوخەمی و ماتەمینی خۆی، بە کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال راگەیاند.
حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، له‌ راگەیەنراوێکدا بەبۆنەی 36ـه‌مین ساڵیادی تاوانەکانی ئەنفال ڕایگه‌یاند کارەساتی ئەنفال تاوانێکی دڕندانەی رژێمی بەعس بوو، ده‌رحەق بە گەلی کورد، کە پێکهاتەیەکی رەسەنی ئەم وڵاتەن.
ناوبراو ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو پرۆسەی ئەنفالی بە تاوانێکی رەش لە مێژووی رژێمی بەعس و بە یەکێك لە گەورەترین هەڵمەتەکانی کۆمەڵکوژیه‌.

زۆرترین خوێندراو