15 زیندانیكراو له‌ به‌غداد هه‌ڵهاتن

03.08.2019
جەماوەر نیوز
به‌رپرسێكی ئه‌منی عێراق ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند 15 ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ بنكه‌ی پۆلیسی ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌دینه‌ سه‌دری به‌غداد هه‌ڵهاتوون.  
بەپێی راگەیەندراوێكی پۆلیسی عێراق، "سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ 15 دەستبەسەركراو لە نوسینگه‌ی بنبڕكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر لە ناوەندی پۆلیسی ئەلقەنات هەڵهاتون، كە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت.
سێ كه‌س له‌ هه‌ڵهاتووه‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ چۆنیه‌تی هه‌ڵهاتنی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌رانه‌ .