وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان

06.08.2019
جەماوەر نیوز
ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ 5ی ئاب به‌رێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌ یاوه‌ری بریكاری وه‌زاره‌ت و ڕاوێژكار و هه‌رسێ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی (هه‌ولێر و سلێمانی و گه‌رمیان) و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری گشتی و ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی دهۆك كۆبووه‌وه‌.
به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ژێر ڕۆشنایی بڕیار و ڕاسپارده‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رنامه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ گشت لایه‌ك ڕوونكرده‌وه‌.
له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان جه‌ختی له‌ باشتر خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی كرده‌وه‌ و وتیشی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ خزمه‌تی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان.