ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 7ی ئاب له دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئهنفالكراوا پێشوازی له به‌ڕێز ئه‌كره‌م ساڵح، به‌رپرسی لقی 22ی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كه به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی سه‌ردانی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدانیان كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان هێمای بۆ ئه‌وه كرد شه‌هیدان گیانی خۆیان كرده قوربانی له پێناو كورد و كوردستان ،ئه‌ركی هه‌موانیشه خزمه‌تی زیاتری كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان بكه‌ن و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وله‌وێتی زیاتر به كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی ده‌درێت.
لای خۆیشیانه‌وه شاندی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی وه‌زیری شه‌هیدان ده‌ربڕی.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052