د.به‌شیر حه‌داد: حزبى سۆسیالیست له‌دامه‌زراندنیه‌وه‌ ڕۆڵێکى به‌رچاوى هه‌بووه‌،ئێستاش هه‌مان رۆڵ له‌سه‌رخستنى دیموکراسیه‌ت له‌عێراق و کوردستان ده‌بینێ

09.08.2019
جەماوەر نیوز
د.به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌بۆنه‌ى ساڵیادى دامه‌زراندنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانه‌وه‌ په‌یامێکى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى حزبى سۆسیالیست کردوو تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ حزبى سۆسیالیست ڕۆڵێکى دیارو به‌رچاوى هه‌بووه‌ له‌کاروانى بزاڤى رزگاریخوازى گه‌لى کوردستان وبه‌شێکى گرنگى به‌ره‌ى کوردستانى بوو هه‌روه‌ها دواى روخانى رژێمى دیکتاتۆرى و ئێستاش هه‌مان رۆڵ له‌سه‌رخستنى دیموکراسیه‌ت له‌عێراق و کوردستان ده‌بینێ .

ئه‌مه‌ش ده‌قى په‌یامه‌که‌یه‌ :
 
به‌رێز / محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سکرتێرى گشتى جزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
به‌رێزان ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى و مه‌کته‌بى سیاسى حزب
سڵاوى خواى گه‌وره‌تان لێ بێت .

به‌بۆنه‌ى چل و سێیه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایى ئاراسته‌ى ئێوه‌ى به‌ڕێز و ئه‌ندام ولایه‌نگر وجه‌ماوه‌رى حزبه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان ده‌که‌ین و هیواى سه‌رکه‌وتنى به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازین له‌کارو خه‌باتى سیاسى دا .

بێگومان حزبه‌که‌تان که‌به‌ڕێبه‌رایه‌تى شه‌هید سه‌یدا ساڵح یوسفى دامه‌زرا ڕۆڵێکى دیارو به‌رچاوى هه‌بووه‌ له‌کاروانى بزاڤى رزگاریخوازى گه‌لى کوردستان وبه‌شێکى گرنگى به‌ره‌ى کوردستانى بوو هه‌روه‌ها دواى روخانى رژێمى دیکتاتۆرى و ئێستاش هه‌مان رۆڵ له‌سه‌رخستنى دیموکراسیه‌ت له‌عێراق و کوردستان ده‌بینێ .

به‌م بۆته‌یه‌وه‌ جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیى پته‌وکردنى ڕیزه‌کانى گه‌لى کوردستان و عێراق ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌هه‌بوونى یه‌ک هه‌ڵوێستى نیشتیمانى یه‌کگرتوو له‌سه‌ر بنه‌ماى دیموکراسى و قبوڵکردنى یه‌کتر.

جارێکى دیکه‌ پیرۆزباییتان لێ ده‌که‌ین و هه‌رشادو کامه‌ران بن.


د.به‌شیر حه‌داد
جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق 
8/8/2019