پله‌ی گه‌رما له‌ ڕۆژانی جه‌ژن به‌رزده‌بێته‌وه‌

10.08.2019
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینی كه‌ش و هه‌وای ڕۆژی جه‌ژن بڵاوده‌كاته‌وه‌.
به‌پێی پێشبینی كەشناسی هه‌رێم بۆ كەش وھەوای رۆژانی جەژن، پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە و لە ھەندێك ناوچەی ھەرێمی كوردستان لە 50 پلە نزیك دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان راپۆرتێكی لەبارەی پێشبینیەكانی كەشوھەوای رۆژانی جەژن بڵاوكردەوە، پارێزگای هه‌ولێر (44- 47) پله‌ی سه‌دی و پاریزگای سلێمانی (43-45) پله‌ی سه‌دی و پارزگای كه‌ركوك (45-48) و پاریزگای دهۆك (42-44) پله‌ی سه‌دی و پاڕزگای هه‌ڵه‌بجه‌ (43-46) پله‌ی سه‌دی.

زۆرترین خوێندراو